كریم احمد عزیز؛ هه‌ڵۆ كریم محمد؛ أحمد رفیق كریم
پوخته
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاشنابوونه به (كارایی به‌كارهێنانى ستراتیژییه‌تی كارته ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاشنابوونه به (كارایی به‌كارهێنانى ستراتیژییه‌تی كارته كراوه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستهاتی خوێندن لای قوتابیانی پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تی له‌بابه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تیدا). له‌ڕێگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و گریمانه‌یه‌ی كه‌ده‌قه‌كه‌ی ده‌ڵێت جیاوازی ئاماری نییه له‌ئاستی ( 0,05 ) له‌نێوان نمره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌زمونی و كۆنتڕۆڵكراو له‌تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ستهاتی خوێندندا. بۆ ئەم مەبەستە توێژه‌ر پشتی به‌دیزاینی ئه‌زمونی نیمچە كۆنترۆڵكراو بەستووە بۆ دوو گروپی هاوسه‌نگ، كۆمه‌ڵگەی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتیه له قوتابیانی پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تی له قه‌زای پێنجوێن بۆ ساڵی خوێندنی ( 2021 - 2022 ) كه كۆی گشتی ژماره‌یان دەكاتە ( 897 ) قوتابی. بە وەرگرتنی نموونه‌ى ( 44 ) قوتابی پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ره‌تی كە پیكهاتووه له قوتابخانه‌ی ( جه‌لال مه‌حمودی بنه‌ڕه‌تی)، دابه‌شكراوون بۆ دووكۆمهڵهی ئه‌زموونی و كۆنترۆڵكراو به‌جۆرێك ( 22 ) قوتابی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌زموونی كهبهستراتیژییهتی كارتهكراوهكان وانه‌یان پێوتراوهتەوە، و ( 22 ) قوتابی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی كۆنتڕۆڵكراو كه به‌رێگای ئاسایی وانه‌یان پێوتراوەتەوە، هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌یش له‌رووی گۆراوه‌كانی وه‌ك ( ته‌مه‌ن، زیره‌كی، پاڵنه‌ری فێربوون، زانیاری پێشوو ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كانی خوێندن، نمره‌ی ساڵی پاریان لهبابهتهكۆمهڵایهتییهكان، ئاستی خوێنده‌واری دایكان و باوكانیان ) هاوتاككردنيان بۆكراوە، تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ستهاتی خویندن ئاماده‌كرا و، ڕاستگۆیی تاقیكردنه‌وه وهاوكۆلكهی گرانی و ئاسانی و هێزی جیاكه‌ره‌وه و كارایی جێگره‌وەی هه‌ڵه‌كان بەهاوكێشەی تایبەت ده‌رهێنران، پاشان جێگیری بۆ تاقیكردنه‌وه‌كه دهرهینرا به‌دوو هاوكۆلكه یه‌كه‌میان هاوكۆلكهی (ئهلفاكرونباخ) كه به‌هاكه‌ی بریتی بوو لە (863 ،0)، ڕێگه‌ی دابەشكردنی نیوهكردن به(هاوكۆلكهی سپیرمان براون) كه به‌هاكه‌ی بریتی بوو لە (886 ،0 ) بوو، له‌دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌زموونه‌كه ده‌ركه‌وت كه جیاوازی ماناداری ئاماری هه‌یه له‌ناوه‌ندی نمره‌كانی هه‌ردوو گروپی ئه‌زموونی و كۆنترۆڵكراو له ده‌ستهاتی خویندن له‌به‌رژه‌وه‌ندی گروپی ئه‌زموونی، له‌كۆتایدا كۆمه‌ڵێك پێشنیار‌و ڕاسپارده خرایه‌ڕوو بۆ پاڵپشتیكردن لە توێژینه‌وه‌كانی داهاتوو .